
مووچە
SNN
سەباح موخلیس بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت: چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و ئێستا گەیشتوونەتە چاکسازیی لیستی ناوی راوێژکاران و ھەرچینێک تەواو دەکەن بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز دەکەنەوە و ئەوان بڕیاری لێ دەدەن.
بەڕێوەبەری ئامار لە خانەنشینیی ھەرێمی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاند: ”چاکسازیی خانەنشینیی پلەباڵاکان بەردەوامە و ئێستا بەڕێوەبەرە گشتییەکان تەواو بوون کە نزیکەی 750 کەس بوون و ناوەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکەینەوە و بۆیان روون دەکەینەوە چەندیان نایاسایین و ئەوان بڕیاریان لێ دەدەن”.
سەباح موخلیس وتیشی: “دەست بە چاکسازیی خانەنشینیی راوێژکاران دەکەین، چونکە تا ئێستا سێ چینمان تەواو کردووە، ئەویش دادوەران و بەڕێوەبەرانی گشتی و شارەزاکانن و ئێستاش لە قۆناغی چاکسازیی راوێژکارانداین”.
موخلیس باسی لەوەش کرد: “دوای ئەوە دەست بە چاکسازیی ناوی بریکاری وەزیر و وەزیرەکان و ئەندامانی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان و هەموو پلەباڵاکان دەکەین”.
وتیشی: “ئەوەی بەرێوەبەرە گشتییەکان کاتی خۆی 80% مووچەیان وەردەگرت، ئێستا دوای ھەموارکردنەوە 60%ی مووچەیان پێ دەدرێت”.
باسی لەوەش کرد: “چاکسازیی لیستی ناوی پلەباڵاکان بەردەوام دەبێت تا چاکسازی بۆ هەموویان دەکرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



