گەشتێکی کۆمپانیای فلای ئەربیل لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە هەڵدەوەشێنرێتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
SNN
دەسەڵاتی شارستانیی عێراق گەشتێکی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فلای ئەربیل هەڵدوەشێنێتەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا، فڕۆکەخانەی سلێمانیش دەڵێت “بەڕەسمی نوسرای لەو جۆرەمان بەدەست نەگەیشتووە”.
بەپێی خشتەی گەشتەکان، وا بڕیار بووە کاتژمێر 6:00 سەر لەبەیانی سبەینێ یەکشەممە، هێڵی فڕۆکەوانی فلای ئەربیل لەفڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە 155 سەرنشینەوە گەشتێک بۆ فڕۆکەخانەی دوسلدۆرف-ی ئەڵمانیا ئەنجامبدات، بەڵام دەستەی فڕۆکەوانی عێراقی گەشتی هێڵەکەی ڕاگرتووە.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە SNNی راگەیاند “دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بەپێی زانیارییەکانمان ئەو گەشتەی راگرتووە، بەڵام تا ئێستا بەڕەسمیی هیچ نوسراوێک نەگەیشتووەتە دەستمان بە رەتکردنەوەی ئەو گەشتە”.
ئاشکراشیکرد “وەک فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت رێک ناخەن، بەڵکو دەسەڵاتی شارستانی عێراق گەشتەکان رێکدەخات و هەر خۆشی رەتیاندەکاتەوە”.
مانگی 12ی ساڵی پاریش فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتیی رایگەیاند “به‌پێى خشته‌ى گه‌شته‌كان وا بڕياربووە كۆمپانياى فلاى ئه‌ربيل گه‌شتى نێوان (موينشن- سلێمانى) ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به بڕيارێكى نادروست و بيانويهكى ناڕاست كه گوايه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌بێ ئه‌نجامدانى پشكنينى ( P C R) ی پێشوه‌خته ناهێڵێت هيچ گه‌شتيارێك داغڵى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بێت و كۆمپانياکە هه‌ڵساون به پڕكردنه‌وه‌ى بهڵێننامهيهك به سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتيارانه به‌مه‌به‌ستى ڕهزامهندبوونيان به گۆڕينى ئاڕاسته‌ى گه‌شته‌كه‌يان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



