ئێران پیشنيازێکی ئەمريکا لەبارەی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە

سهعید خهتیبزاده، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگەياند: ” پێشنیاری ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی سزاکان لە بەرامبەر پابەندبونی تەواو بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە رەتدەکەينەوە، دەشڵێت “تەنها مەرجی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزاکانی سەر ئێرانە”.
سەعيد خەتيب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگەياند: “دەبێت هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر تاران کاريگەری هەبێت و بۆ وڵاتەکەم بسەلمێنرێت، وتيشی “پابەندبوونی ئیمە تەنها دوای جێبەجێکردنی هەوڵەکانی ئەمريکا روودەدات”.
پێشتر، گالینا پۆرتەر جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “تیشک دەخەنە سەر گفتوگۆکانی هەفتەی داهاتوو بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە لە ساڵی 2015دا لەگەڵ زلهێزانی جیهانی واژۆیان کردووە”.
رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2015 لەنێوان وڵاتە بزلهێزەکان و ئێران و ئەمريکا واژۆکرا، ئەو رێککەوتنە چەند سنوورێکی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دانابوو، بەڵام لەساڵی 2018ەوە ئیران پێشێلکاری تێداکرد، ئەوەش لە بەرامبەر کشانەوەی ئيدارەی پێشووی ئەمريکا بە سەرۆکايەتی دۆناڵد تڕەمپ لە رێککەوتنەکە، هەروەها دووبارە سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی کە بەپێی رێککەوتنەکە هەڵگیران.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



