بۆ یەکەمجار دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا، عێراق گەشتی لەگەڵ چین دەستپێکردەوە

گەشتی هێڵی ئاسمانی عێراق
SNN
بۆ یەکەمجار دوای سەرهەڵدانی یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە چین، ئەمڕۆ شەممە بەشێوەیەکی رەسمی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و پەکین دەستیپێکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەکەی بۆ SNN نێردراوە، دەڵێت: “بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە پیادەکردنی سەرجەم رێککارەکانی سەلامەتی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان چین و عێراق دەستیانپێکردووەتەوە.”
لە بەیاننامەکەداهاتووە “پێویستە بەشێکی کورسییەکانی ناو فڕۆکە دابینبکرێت بۆ ئەو عێراقییانەی ڤیزای چینیان هەیە و مۆڵەتی چوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەیان هەیە، لە سەرەتادا هەموو هەفتەیەک یەک گەشت ئەنجامدەدرێت”.
وەزارەتی گواستنەوەى عێراق باسی لەوەشکردووە کە کار دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى گەشتی کارگۆ (بار) و ناردنی کەلوپەل و شتومەک بۆ زیاتر پەرەدان بەو بازرگانییەی لەنێوان هەردوولا وڵات هەیە و هەولی زیادکردنی گەشتەکان دەدەن لە ماوەى داهاتوودا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



