کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخواز”ەکان نیگەرانە و ئاسایشی سلێمانیش وەڵام دەداتەوە

وێنەی تویتەکە و بەشێک لە دەستگیر کراوان
SNN
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر “دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان” لە سلێمانی دەردەبڕێت و ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت لەشفرۆش بوون و روونکردنەوەکەی دوێنێمان وەڵامە بۆ نیگەرانییەکان.
دوو رۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ “نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی” دەستپێکرد و ژمارەیەک “لەشفرۆش”ی قۆڵبەست کرد.
ئەمڕۆ شەممەش کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئێمە بە نيگەرانييەوە لەو رووداوانەی سلێمانی دەڕوانين، کە وا دەردەکەوێت ئەندامانی هاورەگەز خوازان دەکەنە ئامانج و دەستگيريان دەکەن”.
عەمید پشتیوان بەهادین لێپرسراوی هێزەکانی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بۆ SNN وتی: “وەڵامی ئێمە بۆ ئەو نیگەرانییانە تەنها روونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانییە و هیچی تر ناڵێین لەوبارەیەوە”.
ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكی پێشوویدا بۆ رای گشتی رایگەیاندبوو، هەڵمەتەکەیان بۆ نەهێشتنی “دیاردەی لەشفرۆشی” لەسەر داوا و سکاڵای هاووڵاتیان بووە و ئامانجیان ھیچ توێژ و چینێكی دیریکراو نەبووە”.
لە روونکردنەوەکەدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شەوی 1-4-2021 ، “ھێزەكانمان ھەڵمەتێكیان دەستپێكرد بۆ نەھێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی لە یەكێك لەناوچەكانی سلێمانی لەسەر داوای زۆرێك لە ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەكەی كە دیاردەكەی تێدا زۆر ببوو و بووبووە ھۆی بێزاركردنیان.. بۆیە هێزەکانیان ھەڵمەتێكیان ئەنجامدا تەنھا بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە و مەبەست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی دیکە نەبووە بۆ ئاگاداری ھەموو لایەك.”
More News
-
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
2 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
20 hours لهمهوپێش -
ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
2 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
20 hours لهمهوپێش



