نەخۆشخانەيەکی کۆرۆنا لە سلێمانی درووستدەکرێت 80% کارەکانی تەواوبووە

SNN
بەڕێوبەرى تەندروستی سلێمانى رایگەياند: “ئامارەکانى توشبوون بە کۆرۆنا ڕۆژانە لە هەڵکشاندایە”، هاوکات سەرۆکی سندوقی بنیاد نانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق لە سەردانیکيدا بۆ شاری سلێمانی وتی “نەخۆشخانەيەکی 100 قەرەوێڵەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەکە درووست دەکرێت”.
د.سەباح هەوارمى، بەڕێوبەرى تەندروستی سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”کۆرۆناى گۆڕاو خێراتر بڵاو دەبێـتەوە ئامارەکانى تووشبون لە هەڵکشاندایە،دووبارە مەترسى پڕبوونەوەى نەخۆشخانەکان هەیە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوڵاتیان وەکو پێویست رێنمایيەکان جێبەجێ ناکەن و نەشتوانراوە هاووڵاتیان بە ڤاکسین بکوترێت”.
وتیشى”ئەو رێکارانەى کە لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆن دەرى کردوە پێویستە جێبەجێ بکرێت و قەرەباڵەغى و بەریەککەوتن کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەى ڤایرۆسەکە لەوە زیاتر بڵاو نەبێتەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد”تاوەکو ئێستا دوو جۆر ڤاکسین گەشتۆتە عیراق و بەم نزیکانە ڤاکسینى ڤایزەرى ئەمریکى دەگات و پشکى هەرێمى کوردستانیشى تێدایە، داواش لە حکومەتى هەرێم دەکەین ڤاکیسن دابین بکات بۆ ئەوەى پرۆسەى پێدانى ڤاکسین خێراتر ببێت”.
هاوکات، محمد هاشم عانی سەرۆکی سندوقی بنیاد نانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق رايگەياند: “نەخۆشخانەيەکی 100 قەرەوێڵەی لەسەر ئەرکی بانکی KFWی ئەڵمانی بە تێچووی 24 مليۆن يۆرۆ دروستدەکرێت”، وتيشی “پینج نەخۆشخانەی لەو جۆرە لە عێراق دروستدەکرێت کە يەکێکيان دەکەوێتە شاری سلێمانييەوە”.
نەخۆشخانەکە لە ئێستادا لە %80ی کارەکانی تەواو بووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


