سبەینێ شەپۆلێکی بەهێزی غازی دووەم ئوکسیدى کبریت روو لە عێراق و هەرێم دەکات

SNN
سادق عەتیە، شارەزاى دیارى کەشناسى عێراقى راگەیاند: بەپێى نەخشەکانى کەشناسى شەپۆلێکى گەورەى غازى دووەم ئۆکسیدى کبریت So2 بەرەو وڵاتى شام دێت، دواتریش بەرەو عێراق و تورکیا.
ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو غازە گڕکانێک لە دورگەى سەقلیە “Sicily” ئیتاڵیا هەڵیداوەتە دەرەوە، کە شەوى ڕابردوو بۆ جارى حەوتەم ئەو گڕکانە چالاک بووە، ئەو غازە لەماوەى 48 کاتژمێرى داهاتوودا بە ئاسمانى عێراقدا تێپەڕ دەبێت.
ئەو شارەزا کەشناسییە جەختیلەوەشکردووەتەوە، غازى دووەم ئۆکسیدى کبریت ژەهراوییە ئەگەر لە هەوادا زیاد بکات، بێ ڕەنگە و بۆنێکى تیژى هەیە، بەشیوەیەکى سروشتى لە چالاکى گڕکانییەوە دروست دەبێت، ئەویش لە ئەنجامى شیبونەوەى مادە ئۆرگانییەکان، هەروەها لە ڕێگەى سوتانى کبریتیشەوە دروست دەبێت.
کاتێک مرۆڤ ئەو غازە هەڵدەمژێت کاریگەرى لەسەر لوت و چاو هەیە، هەروەها لە دڵۆپى ئاودا دەتوێتەوە و ئەگەر باران ببارێت ئەوا دەبێتە بارانێکى ترشى زیانبەخش.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



