کاتی سەردانەکەی پادشای ئوردن و سەرۆکی میسر بۆ بەغدا ئاشکرادەکرێت

کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق میسر ئوردن
SNN
سەرچاوەیەکی حکومی کاتی سەردانی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بۆ عێراق ئاشکرا دەکات، کە وا بەنیازن کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی عێراق میسر ئوردن ئەنجامبدەن.
سەرچاوەکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: کە عەبدولفەتاح سیسی و شا عەبدوڵای دووە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بگەنە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ مستەفا کازمیدا کۆبوونەوەی لوتکەی سێ قۆڵی ئەو سێ وڵاتە عەرەبییەش ئەنجام دەدرێت، کە دەبوو هەفتەی رابردوو ئەنجام بدرایە بەڵام بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە میسر و کوژرانی 32 کەس لەسەر داوای مستەفا کازمی کۆبوونەوەکە دواخرا.
کۆبوونەوەی سەرانی ئەم سێ وڵاتە بۆ بەستنی چەند گرێبەستێکە لە بوارەکانی ئابووری و وزەو وەبەرهێنان و بازرگانی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


