
SNN
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوەکردەوە: “سزای لەسێدارەدان بۆ شەش بەندکراوی کورد جێبەجیکراوە، کە رۆژی رابردوو برابوونە ژووری تاکەکەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە”.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: “بەرەبەیانی ئەمرۆ سزای لە سێدارەدان بۆ شەش بەندکراوی کورد، کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئەو شەش کەسە رۆژی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوون.
هەنگاو ناسنامەی ئەو شەش کەسەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
يەکەم- ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە
دووەم- مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس
سێيەم- ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)
چوارەم- محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ
پێنجەم- سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە
شەشەم- میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


