جەلال نوری “بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت”

SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ نوێنەری زیندانیانی سیاسی لەگەرمیان کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوە رایانگەیاند: ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان سوپاس و پێزانینمان ھەیە بۆ ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کەڕۆڵی ھەبوو لەچارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی رێگر بوون لەپێدانی زەویی بەزیندانیانی سیاسی لە کەلار.
وتیشی، “لەئێستادا ھەموو رێکارە یاسایی و کارگێرییەکانمان تەواوکردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشبکرێت، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەپێی میکانیزمی گونجاو ژمارەی زەوی دەبەخشرێتە زیندانیانی ساسی و دواتر زەویەکەیان پێدەدرێت”
لای خۆشیەوە بەرزان کەریم بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند: ژمارەی زیندانیانی سیاسیی سودمەندنەبوو لەزەوی نزیکەی 980 ھاووڵاتییە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانیش کاری تەواوکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەوییانەی کە زەویی کشتوکاڵی بوون و موڵکی بەشێک لە ھاووڵاتیان بوون کە ئێستا دەکرێن بەزەویی نیشتەجێبوون.
ھاوکات ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار رایگەیاند: ئەو ژمارانەی کە دەدرێن بەزیندانیانی سیاسیی لەھەنگاوی یەکەم ژمارەکان ھەواین تا ئەوکاتەی فەرمانی کارگێرییان بۆ دەردەچێت و زەویەکەیان بۆ تەرخاندەکرێت.
لای خۆیانەوە نوێنەرانی زیندانیانی سیاسیی لەگەرمیان جەختی لەوەکردەوە، سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیان کرد لەبەرامبەر بەھەند وەرگرتنی پرس بەخشینی زەوی پێیان و چارەسەرکردنی ئەە کێشەنەی لەمپەر بوون لەبەردەم پرۆسەکە. جەختیشیان کردەوە، تەنیا ئەو زیندانە سیاسیانە زەوی وەردەگرن کەپێشووتر سودمەند نەبوون.
زەویی زیندانیانی سیاسی گەرمیان لەشاری کەلار و لەسەر جادەی پشتێنەیی کەلار دەدرێت بەو زیندانیە سیاسیانە کە بەپێی رێکارەکان لێی سودمەند دەبن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
2 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2 hours لهمهوپێش



