“ئێران دەتوانێت لە یەک کاتدا هێرشێکی مووشەکی فراوان بکاتە سەر ئیسرائیل”

SNN
ناوەندێکی توێژینەوە لە ئیسرائیل مەسترییەکانی روودانی هێرشێکی مووشەکی فراوانی لە ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل لێکداوەتەوە و دەڵێت: “ئەگەر ئەوە رووبدات سیستەمی بەرگری مووشەکی ئاسمانی ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە”.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوە ئەمنییەکان، راپۆرتێکی ئامادەکردووە لەژێر ناونیشانی “هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە”، کە تیایدا ئەگەری هێرشی سەر شارە گەورەکانی ئیسرائیل و پێگە ستراتیجیەکانی ئەو وڵاتەی لێکداوەتەوە، بەجۆرێک ئەگەر لە ئێرانەوە یاخود لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێت.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “هەرچەندە ئەم ئەگەرە خراپترین ئەگەرە بەڵام روودانی مەحاڵ نییە”، باسیش لەوەدەکات کە ئیسرائیل بەگوێرەی پێویست وەبەرهێنانی نەکردووە لەبواری ئاسایشەکەیدا بۆ روودانی هێرشی لەو جۆرە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دوور نیە نەیاری ئیسرائیل لە خاکی سوریا و لوبنانەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنن دژ بە ئیسرائیل، هەروەها مووشەکی بالیستی و کروز لە ئێران و عێراقەوە ئاڕاستە بکەن.
نوسەری راپۆرتەکە، یودی دێکێل عەمیدێکە لە ئیسرائیل کە باسی لەوەشکردووە: “ئەگەر دوژمن سەرکەوتووبوو لەوەی لە یەک کاتدا ژمارەیەکی زۆریی مووشەک ئاڕاستەی چەند شوێنێکی جیاواز لە ئیسرائیل بکات، کە لەتواناشیدایە، ئەوا هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ناتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەی لەوجۆرە ببێتەوە”.
دەشڵێت: “دەرئەنجامی هێرشێکی لەوجۆرە بۆ ئیسرائیل مایەی کاولکاری دەبێت و کوشتارێکی زۆری لێدەکەوێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


