سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تاوتوێی قیستی ئەو پرۆژانە دەکەین کە بە دۆلارن

SNN
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زیانی بۆ ئەو هاووڵاتیانە هەبووە کە قیستی خانوو و موڵکەکانیان بە دۆلارە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستانیش دەڵێت: “ئەمڕۆ سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆدەبینەوە و دوو پێشنیار کراوە”.
د.محەمەد شوکری لە لێدوانێکیدا بۆ SNN وتی: ” پلانێکمان سەبارەت بە گۆڕانکاریکردن لە قیستی خانووبەرە تاوتوێ دەکەین و چەند پێشنیارێک دەکرێت لەوانە قیستەکان بە بەهای کۆنی دۆلار بدرێنەوە یاخود قیستەکان درێژبکرێنەوە”.
وتیشی: “پێشنیازکراوە قیستەکانی خانووبەرە، ئەوانەی کە بە دۆلارن، بە بەهایەکی کەمتری دۆلار کە بەها کۆنەکەیەتی هەژماربکرێت بەجۆرێک نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 130 هەزار دینار دیاریبکرێت کە ئەمە زیان بە وەبەرهێنەران دەگەیەنێت”.
وتیشی: یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە قیستەکان درێژبکرێتەوە بەجۆرێک ساڵێک لە وادەی دانەوەی قیستەکان زیادبکرێت “.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەگەر هەرکام لەم دوو پێشنیازە جێبەجێ بکرێت سوودی بۆ هاووڵاتیان دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کارێک نەکەین کە زیان بە وەبەرهێنەران بگەیەنێت چونکە دواجار ئەوانیش هاووڵاتی هەرێمەکەن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



