
مەرزی باشماخ
SNN
هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و حاجی ئۆمەران رايانگەياند: “ماوەی راگرتنی گەشتەکانيان لەگەڵ وڵاتی ئێراندا کە برياربوو ئەمڕۆ دەستپێبکاتەوە تا دوو هەفتەيديکە راگيراوە”.
ئیسماعیل عەلی ئاغا بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە لێدوانێکيدا رایگەیاندووە:”بەبڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران لەئەمڕۆوە تا 20ی ئەم مانگە قەدەغەی گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق درێژکراوەتەوە و ناتوانن هاتوچۆ بکەن”.
وتيشی “بڕیارەکە لەلایەن ئێرانەوە دەرچووە و لەرێگەی پارێزگای سنەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژی دیکەش قەدەغەی گەشتکردن درێژکراوەتەوە”.
هاوکات، سیروان حسێن وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکردووە: “دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی دیاریکرابوو، لەلایەن ئێران بۆ داخستنی دەروازەی سنووری نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران لە رووی گەشتیاری بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانی ئێرانی لە دروازەی تەمەرچین ئاگادار کراونەتەوە کە ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە دەروازەکە بە رووی گەشتیاران دادەخات”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



