
سەرۆکی روسيا و شای ئوردن
SNN
وەزارەتی دەرەوەی روسيا لەبارەی هەوڵی کودەتاکەی ئوردن هاتەدەنگ و رايگەياند: “پشتگيری لە سەقامگيری ئوردن دەکەين”.
میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، پشتیوانی مۆسکۆی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ئوردن دوپاتکردەوە، هەروەها باسی لەوەکرد “روسیا دۆستایەتی لەمێژینەی لەگەڵ شانشینیەکەدا هەیە”.
وتيشی “ئێمە پشتگيری سەقامگيری و ئاسايشی ئوردن دەکەين، چونکە وڵاتێکە کە ئێمە پەيوەندی مێژوويمان لەگەڵی هەيە، هيوادارين سەروەر و سەقامگير و خۆشگوزەران بێت بۆ بەدەستهێنانی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵايەتی و ئابووری”.
جێگری وەزيری دەرەوەی روسيا باسی لەوەشکرد: “ئێمە بەگشتی پەيوەندييەکانمان لەگەڵ ئوردن باشە، هەروەها لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم باشين”.
دوێنێ، ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگهیاند: “بەتۆمەتی هەوڵی کودەتای سهربازی ئەو کەسانەی نزیکن لە شازادە حەمزە دەستگیرکراون كه ژمارهیان 16 کەسه”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



