
SNN
چوارکەسی ديکەش برينداربوون،پۆليسی گەرميان رايگەياند: “بەيانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەرميان دوو ئافرەت گیانیان لەدەستدا”.
مقەدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری بەڕێوبەری راگەياندنی پۆليسی گەرميان رايگەياند: “بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای توران سەربەناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توێتا و نیسان روویدا، لەئەنجامدا دوو ئافرەت کەهەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون گيانيان لەدەستداوە”.
راشيگەياند: “شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون”.
وتيشی “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



