
گەڕەکی هەواری شار لە هەولێر
SNN
گەڕەکی هەواری شار لە سەر رێگای کەسنەزان لە هەولێر، ماوەی دوو ساڵە کارەبای نیشتمانیان نییە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە نیگەرانییەکانیان گەیاندە پارێزگای هەولێر.
بە گوێرەی قسەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، ماوەی دوو ساڵە داوا دەکەن کارەبای نیشتمانیان بۆ دابین بکرێت بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەهاتوون، دەشڵێن بە کارەبای مۆلیدە ژیان بەسەردەبەن و کرێی مانگانەی هەر ماڵێک لە 200 هەزار کەمتر نییە.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە باسیش لەوەدەکەن کە جگە لە کارەبا هیچ خزمەتگوزاریەکی دیکەیان بۆ دابین نەکراوە و خۆیان ئاویان بۆ گەڕەکەکە راکێشاوە، ئەمە لەکاتێکدا کە خانووەکانیان تاپۆیە و بە گوێرەی ئەوان، گەڕەکەکانی دەوروپشتیان خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای هەیە.
ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە، ناڕەزایەتیاکانیان هێنایەبەردەم پارێزگای هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگا چاوی بە خۆپیشاندەران کەوت و بەڵێنی پێدان کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆ دەکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



