
کۆڕەوەکەی بەهاری 1991ی گەلی کورد.
SNN
لە 30هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ناوچەی ئارام بۆ گەلی کورد و سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین، ئەمەریکا پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: “بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا”.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمريکا لە هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی ناوچەی ئارام ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەروو هێڵی 36 لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا”.
لە کۆڕەوی بەهاری 1991، لەلايەن هەريەک لە ئەمريکا و بەڕيتانيا و فەڕەنساوە بە بڕیارێک هێرشی سوپای ئەو کاتەی عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان وەستێندرا، بڕیاری 688 دەرکرا بۆ راگەياندنی هێڵی دژە فڕين لە 5ی نیسانی ئەو ساڵەدا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



