
وێنەی کێڵگەیەکی نەوت فۆتۆ: گووگڵ
SNN
بەگوێرەی ئامارێکی مانگانەی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئازار بەراورد %14 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 5.7 ملیار دۆلار، لەکاتێکدا مانگی شوبات داهاتی نەوت 5 ملیار دۆلاربوو.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت ئەوەش لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری. ئەمەش لەکاتێکدا کە عێراق بە بارودۆخێکی سەختی ئابووریدا تێپەڕدەبێت و هۆکارەکەشی گەندەڵی دام و دەزگاکانی حکومەت و دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوو و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایە”.
وەزارەتی نەوت رایگەیاندووە: “ئاستی بەرهەمی نەوت لە مانگی ئازاردا گەیشتووەتە 91.3 ملیۆن بەرمیل کە 88.2ی ئەو ملیۆن بەرمیل نەوتە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرهەمهاتوون، بەمجۆرەش رۆژانە تێکڕا 2.94 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 63 دۆلار فرۆشراوە”.
قەیرانی ئابووریی کاریگەری دیاری لەسەر عێراق هەبووە و بەگوێرەی وەزارەتی پلاندانان رێژەی هەژاری لە وڵاتدا لە کۆتایی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە 31.7%، لە ئێستادا ئەو رێژەیە کەمتربووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


