
خێزانی شاهانەی ئوردون
SNN
شازادە نور دایکی میر حەمزە بن حسێن داوای دادوەریی دەکات لە پرسی “تۆمەت خستنە پاڵ کوڕەکەی” وەکخۆی باسی لێوە کردووە و دەڵێت “پێویستە راستگۆیی لە کەیسەکەدا باڵادەستبێت”.
شازادە نور لە تویتەری خۆی نووسیوێتی “دەپاڕێمەوە لەپێناو ئەوەی دادگەری و راستگۆیی باڵبکێشێت بەسەر هەموو قوربانیانی ئەم تۆمەتە ناڕاستەدا”.
میدیاکانی ئوردون دەڵێن: “شازادە حەمزە بن حسێن زڕبرای شا عەبدوڵا و 20 کەسی دیکە لەژێر “مانەوەی زۆرەملێدا”ن بەهۆی بوونی هەڕەشەیەکی ئەمنییەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە”.
شازادە حەمزە کوڕە گەورەی شا حوسێنی ئوردن و شاژنە نوور کە هاوسەری چوارەمییەتی و بە رەچەڵەک ئەمریکییە لە کۆشکی عەممان خراونەتە ژێر چاودێریی تووندەوە.
شازادە حەمزە بۆ ماوەی چوار ساڵ پۆستی شازادەی هەبووە، دواتریش دەسەڵاتەکانی گواسترایەوە بۆ کوڕە گەورەکەی شا عەبدوڵڵا بەناوی حوسێن.
لەنێو دەستگیرکراوەکانی دیکەدا، شەریف حەسەن هەیە کە ئەویش ئەندامی خێزانی شاهانەیە، هاوکات باسیم عەوادوڵڵایشی تێدایە کە خەڵکی سعودییەیە.
حکومەتی ئوردون دوێنێشەو رایگەیاند “پلانێکیان بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵات شکستپێهێناوە، ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆکوەزیرانی ئوردون لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاریی لەبارەی هەوڵەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەیەک کەسایەتیی دیار تێیدا بەشداربوون، لەوانەش زڕبرایەکی شا عەبدوڵڵای پادشای وڵات”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



