
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە سزا بەسەر دەزگایەکی ئەمنی تورکیا و چوار بەرپرسی تورکی دەسەپێنن، ئەوەش لە کاردانەوەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی روسی لەلایەن تورکیاوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: سزاکە دەزگای پیشەسازییە بەرگرییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کە بە SSB ناسراوە دەگرێتەوە، یەکێک لەو چوار بەرپرسەش سەرۆکی ئەو دەزگایەیە بەناوی ئیسماعیل دەمیر، ئەوانی دیکەش جێگر و سەرۆکی بەسی بەرگری ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان، بەڕێوەبەری پرۆگرامی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەییە.
سزاکان لە چوارچێوەی یاسایەکی ئەمریکادایە بەناوی “ماددەی بەڕەنگاربوونەوەی نەیارانی ئەمریکا لە رێگەی سزاوە” کە کورتکراوەکەی CAATSAیە کە سزا بەسەر ئەو کەس و لایەنانە دەسەپێنێت کە هەماهەنگی و کار لەگەڵ نەیاری ئەمریکا دەکەن.
بە گوێرەی ئەمریکا ئەو کەسانەی سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت پەیوەندییان لەگەڵ کەرتی بەرگری و هەواڵگری روسیا هەیە.
هەر لە کاتی ئیدارەی ترەمپەوە تا ئێستا بەرپرسانی کۆنگرێس هەوڵەکانیان چڕکردبووەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا و چەندین جار لەرێگەی کۆکردنەوەی واژووە فشاریان لە سەرۆک و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە هەڵوێست دژ بە تورکیا بنوێنن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


