
FILE - In this Aug. 17, 2007 file photo, then Iraqi President Jalal Talabani talks to reporters in Baghdad, Iraq. Talabani, a lifelong fighter for Iraq’s Kurds who rose to become the country’s president, presenting himself as a unifying father figure to temper the potentially explosive hatreds among Kurds, Shiites and Sunnis has died in a Berlin hospital at the age of 83. (AP Photo/ Hadi Mizban, File)
SNN
عێراق بەھۆی ئەو پێکھاتە نەتەوەیی و مەزھەبییەی کە ھەیەتی، ھەمیشە بەسەر چەند جەمسەرێکدا دابەشبوە، ئەو دابەش بوونە ھەندێ جار گەیشتۆتە ئاستی لێکترازان، کورد و عەرەب لە لایەک و سوننە و شیعە لە لایەکی تر و خودی ئەو پێکھاتانەش لەناو خۆیاندا لەو دابەشبوونە بێبەش نەبوون.
ئەم دابەشبوون و لێکترازانە هەندێکجار تا ئاستی پێکدادان و لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراقیش تا ئاستی شەڕی ناوخۆ ڕۆشت، بۆیە سیاسەتێکی گشتگیر و سیاسییەکی حەکیم وەک مام جەلال دەیتوانی ئەم جەمسەرانە کۆبکاتەوە.
ئەو کاتەی کە مام جەلال پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی وەرگرت وەک یەکەم کەسایەتی کوردی، ناکۆکی سوننە و شیعە گەیشتبووە ئاستێکی یەکجار مەترسیدار، تەقینەوە یەک لە دوای یەکەکان و پێکدادانی گروپە جیاجیاکان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لەگەڵ بەهێزبوونی لایەنە شیعەکان لەدوای روخانی رژێمی سەدام، هەستی تائیفی لای بەشێک لەلایەنەکان دەرخست، گرژییەکان تا لێواری دروستبوونی شەڕێکی خوێناوی لەنێوان شیعە و سووننەکان بەردەوام بوو.
مام جەلال لە ماوەیەکی کەمدا دۆخەکەی هێورکردەوە و وڵاتی لە کارەسات گەڕاندەوە
بەڵام سیاسەتەکانی مام جەلال لە ماوەیەکی کەمدا وایکرد دۆخەکە هێوربێتەوە، ئەگەرچی ناکۆکی نێوان ئەو دوو مەزهەبە بەتەواوی کۆتایی نەهات، بەڵام وڵاتی لە کارەسات گەڕاندەوە.
بەشێک لە سیاسییەکانی عێراق کە ئەوکات شاهیدی دیبلۆماسییەتی مام جەلال بوون لەبارەی هەوڵەکانییەوە قسەدەکەن و شاهیدی کاریگەری مام جەلال لەو پڕۆسەیەدا دەدەن.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، یەکێکە لەو سەرکردانەی عێراق کە شاهێدی ئەو هەوڵانەی مام جەلال بوو بۆ رێگریکردن لە شەڕێکی تائیفی مەزن، ئەو بەم جۆرە بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە: “: “لەو كاتەدا كە مام جەلال سەرۆك كۆمار بوو، ڕۆژێك نێوانی ئێمەی شیعە و سوننەكان بە جۆرێك تێكچوو خۆم پێشبینیم دەكرد بەغداد لە شەڕێ نێوان شیعە و سوننەدا جۆگەی خوێنی تێدا دروستببێت! مام تەلەفۆنی بۆ ئێمە كرد وتی وەك شیعەكان بۆ خوانی ئەم ئێوارەیە ھەمووتان میوانی منن بەڵام نابێت سوننەكان پێبزانن چونكە دوایی لێم عاجز دەبن و دەڵێن لایەنگیری شیعەكان دەكات، لە ھەمان كاتدا تەلەفۆنی بۆ سوننەكانیش كردبوو وتبووی بۆ خوانی ئێوارە لای منن بەڵام نابێت بەھیچ جۆرێك شیعەكان بزانن”.

عەمار حەکیم وتوویەتی: ” كە ئێوارە گەیشتینە ماڵی مام بەلامانەوە سەیربوو سوننەكانیش لەوێ بوون، مام ووتی كەس قسە نەكات تا دوای نان خواردن، ووتی سفرەیەك زۆر جوان ڕازێنرابۆوە مام ووتی بفەرموون نان بخۆن بەس دەبێت ھەمووتان بە تێكەڵی دابنیشن ، كاتێك لەنان خواردن بووینەوە مام ووتی كەس ھەڵنەستێت من پرسیارێكتان لێ دەكەم، ئەو خواردنە خۆشەی ئێستا لێرەیە ھەمووتان نیتانە لە ماڵی خۆتان؟ ووتمان بەڵێ ھەمانە، ووتی لە ھیچتان كەمە؟ ووتمان نەخێر، مام ووتی ئەی بۆ كارێك دەكەن كۆمەڵێك كەسی ئاسایی شیعە و سوننە كە ڕۆژانە سەرقاڵی پەیداكردنی پارویەك نانن بۆ منداڵەكانیان وتۆزقاڵێكی ئێوە ژیانیان خۆش نیە یەكتری بكوژن؟ لە كوێی ئینسانیەتدا ئەمە جێگای دەبێتەوە؟! ووتی ھەموومان سەرمان داخست و مام بەو ئێوارە خوانە ئاوێكی كرد بەو ئاگرەدا كەخەریك بوو ھەموومان بسوتێنێ”.
دوای دوورکەوتنەوەی مام لە گۆڕەپانی سیاسی، وڵات بەرەو تیرۆر و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی رۆیشت
دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال و دوورکەوتنەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی هاوکێشەکان جارێکی دیکە پێچەوانە بوونەوە.
بەشێک لە بەرپرسانی ئەو کاتەی عێراق غیابی مام جەلالیان قۆستەوە و بەشێک لە مەرامی شەخسی و مەزھەبی خۆیان جێبەجێکرد، بەدورخستنەوەی بەشێک لە سوننەکان لە دەسەڵات و دروستکردنی دۆسیەی گەندەڵی و تیرۆر بۆ بەشێک لە سوننەکانی ناو دەسەڵات، دیسان هەستی تائیفی و توندڕەوی باڵی بەسەر ناوچەکاندا کێشا.

لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال جارێکی دیکە درزەکانی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق گەورەبویەوە و تا وایلێهات بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بە هاوکاری و لەژێر هەژموونی وڵاتانی دراوسێدا هەوڵیان دەدا پێکهاتەکانی دیکە لە کایەی سیاسی یان حکومەت دوربخەنەوە.
بەجۆرێک هەوڵەکانی شیعە لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال لە دژی سونەکان کارێکیکرد کە سونەکان هەست بە فشارەکانی سەرخۆیان بکەن و دەست بۆ هەموو لایەنێک یان هێزێک ببەن کە پشتگیریان بکات، وەک ئەوەی لە کاتی هاتنی داعشدا لە خاکی سوریاوە بەشێک لە سونەکان پشتگیری داعشیان کرد، ئەوەش لە دەرئەنجامی دورخستنەوەی سونەکان لە کایە سیاسی و حوکمییەکان سوپای عێراق.
پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزبوو
بوونی مام جەلال لە پۆستی سەرۆککۆماردا، جگە لە راگرتنی باڵانسی هێز، پێگەی کوردی لە بەغدا بەهێزکرد، بەدرێژایی ھەموو ئەو ساڵانەی مام جەلال لە بەغدا بوو، رێگەی نەدا کێشەیەکی ئەوتۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا دروست ببێت.
بوونی مام جەلال لە پۆستی سەرۆککۆماریدا کارێکی کرد کە پۆستی سەرۆککۆمار مانایەکی دیکەی هەبێت و پۆستێکی کاریگەر دەربکەوێت، لە کاتێکدا پۆستەکە پۆستێکی زیاتر تەشریفاتییە.
تا بوونی مام جەلال لە پۆستی سەرۆککۆماریدا هەمیشە لە یەکلاییکردنەوەی گرفت و ناکۆکییەکاندا گوێمان لە ڕۆڵی سەرۆککۆمار دەبوو، چونکە مام جەلال بە دەستێکی ئاگای لە ناکۆکی نێوان سونە و شیعە بوو و بە دەستێکی دیکەی ئاگاداری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بوو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



