
بهڕێوهچوونى رێكارهكانى تایبهت به كۆرۆنا | فۆتۆت: AFP /Haidar Hamdani
SNN-
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە: هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگەیشتۆتە لوتکە و قۆناغە سەختەکان، پێشبینیشدەکات “پەتاکە بەردەوام بێت لە پشێویی نانەوە بۆ مرۆڤایەتی”.
مارگرێت هاریس وتەبێژی رێکخراوەکە دەڵێت: “ڤایرۆسی کۆرۆنا فێر بووە لەناوماندا بژی و پشێویی بڵاوبکاتەوە”.
وتیشی: “نەخۆشییەکە هێشتا لە ئەفریقا و هندستان و پاکستان خۆی نمایش نەکردووە بەباشیی و پێشبینی خراپمان هەیە لەمبارەیەوە”.
بەوتەی هاریس ئەو ناوچانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و تێیانپەڕاندووە، رەنگە جارێکیتر ڤایرۆسەکە بۆیان بچێتەوە.
وتیشی: “شارەزایانی 100 تیمی تەندروستی سەرقاڵی بەرەوپێشبردنی ڤاکسینێکن بۆ دژی کۆرۆنا و پێدانی بە تووشبووان”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



