
وێنەی مانۆڕەکە
SNN
کەناڵی تەلەڤزیۆنیی 12ی ئییسرائیل رایدەگەیەنێت “ئیمارات و ئیسرائیل بەشێوەیەکی ئاشکرا یەکەم مانۆڕی سەربازیی نێوانیان لە ئاوەکانی یۆنان لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجامدەدەن”.
کەناڵەکە ئاشکراشیکردووە کە هێزی ئاسمانیی ئەمریکاش لە مانۆڕەکەدا بەشدارە کە بە (INIOCHOS) ناسراوە و فڕۆکەوانی ئیسپانی و سلۆڤینی و کەنەدی و قوبەسی-ش تیایدا بەشدارن.
هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بە فڕۆکەکانی جۆری (F15) و (F16) بەشدارە و ئیمارات و یۆنانیش بە (F16) و فڕۆکەکانی جۆری (MQ9) و (135(KC یش تیایدا بەشدارن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن.
مانۆڕە ئاویی و هەوایی و وشکاییەکانی (INIOCHOS) ساڵانە رێکدەخرێن و بەردەوام ئیسرائیل تێیدا بەشدارە، بڕیارە رۆژی 22ی نیسان کۆتایی پێبێت، بەشداریکردنی ئیماراتیش بۆ یەکەمجار، بەهۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و دوبەی لەماوەی رابردوودا بڕیاری لێوە دراوە.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



