پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکی دزیکردن لە ماڵێکی تویمەلیکمان دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت “ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ چوارشەممە چوو بووە سەر ماڵێک لە گەڕەکی تووی مەلیک، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە”.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە SNNی راگەیاند “تۆمەتبارەکە لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرە”.
دوێنێ چوارشەممە کەسێک لە گەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی هەڵیکوتایە سەر ماڵێک و لە ژێر هەڕەشەی چەکدا بڕێک پارە و زێڕی لە خاوەن ماڵ بردبوو کە ژنێکی تەمەن 74 ساڵە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند “لەگەڵ دەستگیر کردنی تۆمەتباردا هەموو ئەو بڕە پارە و زێڕەی بردبووی، دەستی بەسەردا گیراوە کە 65 هەزار پاوەنی بەریتانی و 35 ملیۆن دیناری عێراقی و بڕێک زێڕ بوون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


