
هەڵبژاردن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند:”10 تشرينی يەکەم هەڵبژاردن دەکرێت و ئەو وادەیە گۆرانکاریی بەسەردا نایەت”.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “10 تشرینی یەکەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و بەهیچ شێوەیەک پاشگەزبوونەوە نییە، چونکە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن سەرپێچیکردنی ماددەی هەشتە لە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2020ـی یاسای هەڵبژاردنەکان، وتيشی تا17-4-2021 پێشوازی لە لیستی کانديدەکان دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “تاوەكو ئێستا 301 كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کانديدکردووە، لە کاتێکدا 17ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ ناوتۆمارکردن”.
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راشيگەياند: “246 كەس وەك تاك، 51 كەس لەرێگەی پارتەكان و چوار كەسیش لە رێگەی هاوپەیمانییەكان خۆیان کانديدکردووە، ئەمەش لە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان كەمترە، كە 329 كورسییە”.
پێشتر، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رايگەياند: “تا ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە و 110 حزبیش داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێشكەش كردووە”.
بڕیارە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای چەند جار لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و دواخستنی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


