ئەڵمانیا رێ بە هەر پەنابەرێک دەدات 100 کەس لە خزم و ناسیاوی خۆی رابکێشێت

پەنابەرێکی سوری لە ئەڵمانیا
SNN
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رەزامەندی دەربڕیوە هەر پەنابەرێکی سوری دەتوانێت 100 کەس لە نزیکەکانی خۆی لە سوریاوە بۆ ئەڵمانیا رابکێشێت، بەو مەرجەی تێچوو خەرجیی رۆژانەیان لە ئەستۆی پەناهەندە خۆی بێت.
میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن لە هەرێمی برێمەن دەسەڵاتداران رازی بوون بە بڕیارەکە و جگە لە نەخۆشی و دووگیانی و لەدایکبوون، دەبێت پەنابەر هەموو خەرجییەکانی ئەوانە بگرێتە ئەستۆی خۆی کە بۆ لای خۆی رایاندەکێشێت.
ئەوەی لەسەر پەنابەرە ئەوەیە ناوی ئەوانە بداتە نووسینگەی پەنابەر لە برێمەرهاڤن و بەڵێنی ئەوە بدات کە خۆی بژێوییان دەگرێتە ئەستۆ، بە لایەنی کەمەوە تا 5 ساڵ.
گەر بۆ حکومەتی ئەڵمانیا روون بووەوە کەسەکە راستگۆیە و نزیکەکانی خۆی کاتێک دەگەنە ئەڵمانیا،مافی مانەوەیان بۆ دوو ساڵ پێدەدرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
18 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
19 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
21 hours لهمهوپێش



