وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا 250 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری سەربازیی تەرخانكردووە

وەزارەتی پێشمەرگە
SNN
نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی ئاسایش و سەربازی كە بەشداری لەگەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریكا كردووە، دەڵێت “ئەمريكا بڕيارى داوە بەپاڵپشتیكردنى پێشمەرگە لە رووى ھاوكارى سەربازى دەرەكى بەبڕى ٢٥٠ مليۆن دۆلار”.
عەمید روکن هەژار عومەر ئیسماعیل دەشڵێت: “پاڵپشتیكردنى عێراق بۆ پاراستنى سنوورەكانى لەگەڵ سوريا بەشێکی دیکە بووە لەو تەوەرانەی بەسکران”.
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بۆ پەیجی رەسمی وەزارەتەکەی لە فەیسبوک، وتی: “لەساڵی 2014 ەوە تا ئێستا تیمەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان مەشقیان بە زیاتر لە 189 هەزار سەرباز و پێشمەرگە کردووە، رۆڵیان هەبووە لە رزگارکردنی رووبەری 55 پەنجاو پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەدەستی داعش لە عێراق، کە ئەمەش وەک پرەنسیپ بەبایەخەوە سەیرکرا”.
راوێژکارەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو “شاندی ئەمریکا بەڵێنیاندا، خولەکانی مەشق و راهێنان لە ئەمریکا بۆ هێزە عێراقییەکان درێژەی هەبێت لە چوارچێوەی OSC-I ەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە لەم چوارچێوەیەدا لەناو پلانی هاوبەشدا جێگایان گرتووە”.
شاندی حکومەتی عێڕاق پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەمید روکن هەژار عومەر ئیسماعیل راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و لاوک سەڵاح ئەحمەد بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم.
هاوكات شاندی ئەمریکاش پێکهاتبوون لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چەند گەورە راوێژکارێک.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
55 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



