
SNN
كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی گەرمیان سەبارەت بە دابەشكردنی زەوییەكانیان دەڵێن “وەزارەتی شارەوانی لەبری ئاسانكاری رێگری دەكات”.
ئەمڕۆ لەسەر مەزاری شەهیدانی دێ بنە لە كەلار، كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەربارەی بەیاننامەكەی وەزارەتی شارەوانی هەرێم كۆنگرەی رۆژنامەوانیان سازكرد و باسيان لەوەکرد: “لە سەروبەندی دابەشكردنی زەوییەكان و نزیكبوونەوە لە یادی 33 ساڵەی ئەنفالدا، لە كاتێكدا چاوەڕێی ئاسانكاری بووین لە وەزارەتی شارەوانی، كەچی وەزارەتەكە رێگری دەكات و لە راگەیەنراوێكی رەسمیدا رایگەیاندووە، ئەو زەوییە بۆ مەبەستی سیاسی بەكار هاتووە”.
دەشڵێن ” ئێمە كەسانی شایستەین و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە پشتڕاست كراوەتەوە”.
دوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رايگەياند: “بڕیاری پێدانی زەوی بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەپێی سێ فەرمان لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەركراون و رێكارەكان لەكابینەی نۆیەمدا تەواوكراون، وەرگرتنی زەوییەكانتان مافێكی رەوا و یاسایی خۆتانە و دڵنیاتان دەكەمەوە كە هیچ كەس و هێزێك نییە، بتوانێت لەبەردەم مافە رەواكانتان بوەستێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


