
یاریگەی ستاد دی فڕانس
SNN
دوای چاوەڕوانییەکی چەند مانگە یاریگەی نێودەوڵەتیی (ستاد دی فڕانس) تەرخاندەکرێت بۆ پرۆسەی کوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەفتانە 10 هەزار کەس ڤاکسین وەردەگرێت و 6 رۆژ لە هەفتەیەکدا کاری تێدا دەکرێت.
زۆرترین ئەو ناوچانەی لە شاری پاریس زەرەرمەند بوون بە کۆرۆنا، خەڵکی ناوچەی سان دۆنی-ن کە یاریگەکەی تێدایە و لە رۆژێکدا 800 کەس تووشی کۆرۆنا بوون لەو ناوچەیە لە کۆی 100 هەزار کەس.
لە ئێستادا فەڕەنسا کار بۆ ئەوە دەکات زۆرترین کەس لە خەڵوەتگەکان و خانەکانی چاودێریی کۆمەڵایەتی بکوتێت کە تەمەنیان لە 70 ساڵ بەرەو ژوورە.
لەم یاریگەیە خەڵک بە ڤاکسینەکانی مۆدێرنا و فایزەر دەکوترێن، ئەو یاریگەیەی فەڕەنسییەکانی کردە یەکەمی جیهان لە مۆندیالی ساڵی 1998 دا، کە رەنگە ئەمجارە جیاواز ئاهەنگی تێدا بگێڕن و بۆ سەرکەوتن بێت بەسەر کۆرۆنادا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



