
SNN
هەرچەندە شازادە فیلیپ هاوسه‌ری شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م بوو و زیاتر له 70 ساڵه له‌گه‌ڵی ژیا، به‌ڵام ناسناوی پادشای پێ نه‌به‌خشرا، شازاده فیلیپ، له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا له كۆچی دوایی كرد، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را، یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا لێی ده‌مێننه‌وه.
شازاده‌ی فیلیپ شازادەی ئه‌ده‌نبه‌ره، له ساڵی 1947 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس كرد، دوای پێنج ساڵ ئه‌لیزابێت بووه شاژنی به‌ریتانیا، به‌ڵام ناسناوی فیلیپ وه‌كو شازاده مایه‌وه، بەڵام بەپێی سیستمی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، به یاسا رێگه به‌و ئافره‌تانه ده‌درێت ببنه شاژن كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پادشا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاژن ده‌كه‌ن نابنه پادشا، ته‌نیا به یه‌ك رێگه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوان ببنه پادشا، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به میرات له دایكی یان باوكی راسته‌وخۆ بۆی بمێنێته‌وه.
شازاده فیلیپ، به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابێس بكات، شازاده‌ی یۆنان و دانیمارك بووه، به‌ڵام له لیستی خێزانی شاهانه‌دا نه‌بووه ته‌ختی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت،ئێستا به گوێره‌ی سیسته‌می شاهانه، شازاده چارلز، پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنی ناسناوی پادشا، له دوای شاژنه ئه‌لیزابێس.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


