رێکخراوی تەندروستی جیهانی: حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بەرزبووەتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەقەتەر
SNN
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبووەتەوە.
مارگرێت هاریس وتەبێژی WHO رایگەیاند: “یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەهۆی ئەوەیە وا بیردەکرێتەوە هەر کە ڤاکسینەکە وەرگیرا ئیتر ڤایرۆسەکە بڵاو نابێتەوە”.
ئەو دەڵێت ” خەڵکی بە هەڵە تێگەیشستوون، وا دەزانن ڤاکسین گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش ڕادەگرێت. لە ڕاستیدا وا نییە. ڤاکسینەکە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشکەوتنی قورسە بەهۆی ڤایرۆسەکەو بۆ ئەوەیە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە کەمبێتەوە.”
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆکاری ئەم بەرزبونەوەیە بۆ چەند فاکتەرێک دەگێرێتەوە ، لەوانە زیادبوونی جۆرەکانی ڤایرۆسەکە، جێبەجێنەکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی کە خەڵکی پاش ماوەیەکی زۆر لە قەدەغەکردنی هاتووچۆکان تێکەڵ بوونەتەوە.
زیاتر لە 133 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە لەوانەشدا نزیکەی 3 ملیۆن کەس گیانیان لەدەست داوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



