سەرۆکایەتی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دڵزاری شاعیر دەکات

SNN
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی یەکێتییی نیشتیمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دڵزاری شاعیر دەکات تێیدا دەڵێت: کۆچی دوایی ئەحمەد دڵزار خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ئەدەب و رۆشبیرى.
دەقی راگەیەندراو:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی شاعیری گەورە و تێکۆشەری گەلەکەمان(ئەحمەد دڵزارم)مان پيگەیشت کە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ئەدەب و رۆشبیرى، بۆ ئەم کۆستەتان هاوخەمی قوڵی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین، ئەمە دواناخۆشیتان بێت و هەرگیز خەم نەبینن.
ئەحمەد دڵزاری شاعیر لەپاڵ ئەو خزمەتە زۆر و زەوەندەی پيشکەش بە ئەدەب و شیعری کوردی و کتێبخانەی کوردی کردوە، خەباتگێڕ و تيکۆشەری بەئەمەکی کوردایەتی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی تەرخانکرد کە مێژوو هەمیشە بە شانازییەوە باسی دەکات.
لەپەروەوردگاری مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی نەمرانی شادبکات، دڵنەوایی و سووکناییش ببەخشێت بە ئێوە و دۆستان و و رووناکبیران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


