بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک داواکاریەک ئاراستەی هاووڵاتیانی شارەکە دەکات

بەرێوەبەری تەندروستی کەرکوک
بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بەوکالەت لەبەیاننامەیەکدا هۆشداری دەدات لەمەترسی دۆخی عێراق و زیادبوونی رێژەی تووشبووان بەکۆرۆنا و داوا لە هاووڵاتیان دەکات رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن.
دکتۆر زیاد خەڵەف داوادەکات هاووڵاتیان پشت لەجێبەجێکردنی رێوشوێنە خۆپارێزیەکان نەکەن و پابەندبن لەقەدەغەی هاتوچۆوە چونکە هێشتا مەترسی گەورە هەیەو رۆژانە رێژەی تووشبووان لەسەرتاسەری عێراق رووی لەزیادبوونە.
داواشیکرد هێزە ئەمنیەکان بڕیارەکانی شانەی قەیرانەکان لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە جێبەجێبکەن بەتایبەت لەدوای بانگ رێگا بەگردبونەوەو قەرەباڵغی نەدەن.
بەڕێوبەری تەندروستی داوا لەدوکاندارو بازاڕەکان دەکات لەدوای کاتژمێر 6ی ئێوارە دایبخەن تاوەکو شارەکە رووبەڕووی کارەساتی چاوەڕوان نەکراو نەبێتەوە بەتایبەت کە تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشێکە نەدۆزراوەتەوە.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
38 mins لهمهوپێش



