
ئاڵای تورکیا و ئیتالیا
SNN
حکومەتی تورکیا گرێبەستێکی 70 ملیۆن یۆرۆیی بۆ کڕینی هێلیکۆپتەر لە کۆمپانیای لیۆناردۆی ئیتالی هەڵدەوەشێنێتەوە ئەویش دوای ناکۆکییەکی دپلۆماتیی نێوان ئەنقەرە و رۆما.
هەردوو رۆژنامەی La Repubblica و Fatto Quotidiano رۆژی یەکشەممە بڵاویانکردووەتەوە کە ئەو دوو وڵاتە پێشتر کێشەی دپلۆماتیی لەنێوانیاندا هەبووە.
ماریۆ دراگی رۆژی پێنچشەممەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیای بە دیکتاتۆر وەسفکرد، ئەویش دوای ئەوەی لەکاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکی کۆمسیارانی ئەوروپا کورسی بۆ دیاری نەکرا بوو.
دراگی وتی: “بە هیچ شێوەیەک حەزم بە هەڵسوکەوتی سەرۆکی تورکیا نییە، دوای ئەو لێدوانەش باڵیۆزی ئیتالیا لە ئەنقەرە بۆ گلەیی بانگهێشتکرا”.
رۆژنامەکانی ئیتالیا دەڵێن “لە ئێستادا تورکیا گرێبەستێکی 70 ملیۆن یۆرۆیی بۆ کڕینی هێلیکۆپتەر لەگەڵ ئیتالیا راگرتووە کە دەبوو چەند رۆژی رابردوو ئیمزا بکرایە”.
هاوکات چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ئیتالیا هۆشدارییان پێدراوە لە هەڵوەشاندنەوەی چەند گرێبەستێک لەوانەی کۆمپانیای Ansaldo Energia کە بەنیازە ژمارەیەک وێستگەی گەورەی وزە لە تورکیا بنیات بنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


