
مەرزی پەروێزخان
SNN
کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەروێزخان رايگەياند: “لە سبەينێوە ئەوکەسانەی (مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرت)يان هەيە دەتوانن سەردانی ئێران بکەن”.
مەرزی پەروێزخان راشيگەياندووە: “دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەو تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە 20ی شوباتی ئەمساڵەوە دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ عێراق بەڕووی گەشتیاراندا داخست، بەبڕیاری ئەو وڵاتە سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاریی دەستپێدەکاتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لەسنورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20ی نيسان بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ( مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کارو مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن”.
دەشڵێت: ” ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لەسبەینێ دووشەمەوه لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



