وەزیری کارەبا: لە رەمەزاندا 19 بۆ 20 کاتژمێر کارەبا دابیندەکەین

تاوەری کارەبا
SNN
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان دا 19 بۆ 20 کاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.
وەزیری کارەبا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ” بەپێویستی دەزانم لەم مانگەدا سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاووڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ( 19-20 ) كاتژمێر دەبێت.”.
ساڵانە لە وەرزی بەهار بەهۆی کەمبوونەوەی لۆد و کەمی بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



