
SNN
بە چەند وێنەیەک، شاعەبدوڵا پەیامی ئەوەی گەیاندە جیهان کە بارودۆخی ئێستای وڵاتەکە لەدوای هەوڵی کودەتاکەوە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە و پێکەوە لەگەڵ شازادە حەمزە کە تۆمەتبارکرابوو بە کودەتاکە، دەرکەوتن.
لە چەند وێنەیەکدا شا عەبدوڵا و شازادە حەمزە و چەند ئەندامێکی بنەماڵەکە دەرکەوتن کە بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی ئوردن چوونەتە سەر مەزاری شا حسێنی کۆچکردوو.
شازادە حەمزەی زڕبرای شا عەبدوڵا کە هەفتەی رابردوو لەلایەن حکومەتی ئوردنەوە تۆمەتبارکرا بەوەی بە یارمەتی ئەو، هەوڵی کودەتای داوە بەسەر شا عەبدوڵادا، لەچوارچێوەی هەوڵێکی ناوخۆیی بنەماڵەدا لەسەر دەستی مامی، کۆتایی بە کێشەکانی لەگەڵ شا عەبدوڵا هێناو جارێکی تر پابەندبوونی خۆی بە پادشاو شازادەی جێنشینەوە راگەیاند.
شازادە حەمزە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هۆزەکانی ئوردندا هەیە، دەزگای هەواڵگری ئوردن زانیاری دەستکەوتبوو لە هەندێک کۆڕو کۆبونەوەدا کە شازادە حەمزە بەشداربووە تێیدا، هێرشی توند کراوەتەسەر حکومەت و بەرپرسان، لەسەر بنەمای ئەم زانیارییانە، شازادە حەمزە تۆمەتبارکرا بە هەوڵی کودەتاکردن و بۆ چەند رۆژێک لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانیکرا ژمارەیەک لە پاسەوانی و هاوڕێکانی دەستگیرکران.
شا عەبدوڵا سەرباری ئەوەی پاڵپشتی بەهێزی لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ راگەیەندرا، بەڵام شازادە حەمزەی برای ئازادکردو لەچوارچێوەی بنەماڵەکەیداو لەڕێگەی مامییەوە کۆتایی بە ناکۆکییەکە هێنا.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


