میدیای ئیسرائیل: هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران

وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران
SNN
ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی ئێران رایگەیاند، دامەزراوەیەکی ئەتۆمی لە نەتەنز هێرشکراوەتەسەری و هێرشەکەش “تیرۆرستی” بووە، میدیای ئیسرائیلیش ئاشکرایدەکات کە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە بووە.
كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی گواستەوە كە ڕووداوەكەی ئەمڕۆی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز، هێرشی “تیرۆریستی” بووە، ساڵحی ئەوەشی وت: “ئەم رووداوە لێڵەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە دامەزراوەی نەتەنز بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تۆمار كرا، دەستی لە پشتەوە بووە”.
وتیشی: ڕووداوەكە هێرشێكی قیزەون و تیرۆری ئەتۆمیی بوو، ئاماژەش بوو بۆ بێتوانایی بەرھەڵستكارانی پێشكەوتنی پیشەسازی و سیاسی ئێران.
ماڵپەڕی هائارێتزی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە ئاگرەكەی وێستگەی ئەتۆمی ناتانز لە ئەنجامی هێرشی ئەلیكترۆنیەوە بووە.
میدیای ئیسرائیل ئەوەشی بڵاوکردەوە، هێرشەكە كاتێك ڕوویداوە ژمارەیەك بەرپرسی دەزگای ئەتۆمی ئیران سەردانی وێستگەكەیان كردووە و ژمارەیەكیان بریندار بوون لەوانە وتەبێژی دەزگای ئەتۆمی ئێران.
كەناڵی 13 ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە: هێرشەكە لە سەدا 20% وێستگەكەی لەناوبردووە.
سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی كرد كە رووبهڕووی تیرۆری ئەتۆمی دژ بە ئێران بنهوه و وتی حكوومەتی وڵاتەكەی مافی وەڵامدانەوەی ئەنجامدەرانی رووداوی نەتەنز و ههموو ئهوانهی ههیه كه دهستیان له پشت ئهو رووداوهوە هەبووە و پشتیوانییان كردووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



