
SNN
سەرۆکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “لە کۆبونەوەی شاندی هەرێم و پەرلەماندا چەندين روونکردنەوەی ورد پێشکەشکراوە لەسەر چۆنيەتی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها ناردنی پڕۆژەياسای بودجەی هەرێم تاوتوێکراوە”.
زياد جەبار سەرۆکی ليژنەی دارايی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: “لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لەو هەنگاوانە کردووە کە پێويستە هەرێمی کوردستان بيگرێتەبەر لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا، دروستکردنی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارايی هەرێم و عێراق” وتيشی “دەرئەنجامی کۆبونەوەکە دەرکەوت کە ئەو هەنگاوانە پيويستی بە کاتە”.
باسی لەوەشکرد: “ئەوەی جەختمان لێکردووەتەوە ئەوەيە، پڕۆژەياسای بودجە کەی دەنێردرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی هەرێم ببێتە خاوەنی يسای بودجە بۆئەوەی داهاتی هەرێم شەفاف بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ليژنەيەک لە وەزارەتی دارايی عێراق دروستدەکرێت کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانيشی تێدا دەبێت، بۆئەوەی ئاگادار بێت ئەو رێنمايی و رێکارييانە چۆن دەبێت”.
ئەمرۆ، كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان و لیژنە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمانی کوردستان بەڕیوەچوو.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



