قوباد تاڵەبانی: پابەندين بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە

0
1303

SNN

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: “رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غداد دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی ڕاشكاوانە‌‌ بوو، پابەندبوونی خۆمان دەربڕيوە بۆ جێبەجیکردنی”.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: “ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكومەت و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم و ئەندامانی شاندەكە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو: “شاندەكە لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبووەوە بۆ خستنەڕووى ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتنەى کە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیانداوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى 2021ى عێراق”.

ئەوەش هاتووە: “لە کۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەداوە، ئەم رێکكە‌وتنە‌ لەدەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە راست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بە راشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان وچۆنییە‌تی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێ كردن بێت”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاندووە: “وە‌ك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان ڕاسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە”‌.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this