
هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە پێش هاتنی مانگی 9ی ئەمساڵ بەبێ مەرج هەموو هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.
بەگوێرەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکاش هۆشداریی بە بزوتنەوەی تاڵیبان دراوە کە بوێریی ئەوەی نەبێت هێرش بکاتە سەر یەک سەربازی ئەمریکی لە ئەفغانستان.
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە لە یادی بیست ساڵەی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001دا پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی دەستپێبکات لە ئەفغانستان.
چاوەڕێدەکرێت لە 1ی ئایاری داهاتوو پرۆسەی کشانەوەکە دەستپێبکات و پێش 11ی سێپتەمبەری ئەمساڵ دوا سەرباز بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی.
مانگی شوباتی ساڵی پار دوای نزیکەی دوو ساڵ لە کۆبوونەوە و دانوستان، دواجار ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر رێککەوتنی “هێنانی ئاشتی بۆ ئەفغانستان”یان واژۆ کرد.
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، زاڵمای خەلیلزاد وەک نوێنەری واشنتۆن و مەلا عەبدولغەنی بەرادەر وەک نوێنەری تاڵیبان واژوویان لەسەر رێککەوتنەکە کرد.
بەپێی ئەم رێککەوتنە کە ئەمانجی کۆتاییهێنانە بە 20 ساڵەی شەڕی ناوخۆی ئەفغانستان، ئەمریکا لە ماوەی 135 رۆژدا ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە بۆ هەشت هەزارو 600 سەرباز کەمدەکاتەوە، ئەگەر تاڵیبان پابەندبێت بە
ێککەوتنەکەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ماوەی 14 مانگدا تەواوی هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکێشنەوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



