
وێنەی کەسوکاری کەسانی ئەنفالکراو لە هەرێم
SNN
وهزارهتى كاروبارى شههیدان و ئهنفالكراوان ئەمڕۆ رایگهیاند: رووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گهڕێندراونهتهوه كوردستان 171 ڕوفاتی دیکەى ئەنفال له ئایندهیهكى نزیكدا دهگهڕێندرێنهوه ههرێم.
وهزارهتى كاروبارى شههیدان و ئهنفالكراوان له یادى 33 تاوانى ئهنفالدا لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: ڕووفاتی 3737 شەهیدی جینۆسایدكراو گهڕێندراونهتهوه كوردستان و كە دواهەمین گۆڕی بە كۆمەڵیان لە ساڵی 2019 لە بیابانەكانی پارێزگای سەماوە بوو كە 171 ڕوفاتی ئەنفالی تیادا بوو، لە پاش ڕێكارە ئیداری و یاساییەكان ئامادەكاری كرا بۆ هێنانەوەیان و سپاردنەوەیان بە خاكی پیرۆزی كوردستان، هەرچەندە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە دواكەوت، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكەداو لە كاتێكی گونجاودا بە مەراسیم و شكۆوە دەیان هێنینەوە كوردستان و بە خاكی کوردستانیان دەسپێرینەوە.
وهزارهتى كاروبارى شههیدان دەڵێت، لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەهێنینەوە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە پاش 60 دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر كەیسی ئەنفال دواجار لە ڕۆژی 24/6/2007 پشت بەست بە سەرجەم بڕگەو ماددە یاساییەكانی دادگاو ووتەی شایەد حاڵەكان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەكان گەیشتە ئەو باوەڕەی كە پڕۆسەكانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، هەر بۆیە كۆی پڕۆسەكەی بە جینۆساید ناساندو سزای یاسایی بەسەر ئەنجامدەرانیدا سەپاند.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7 hours لهمهوپێش



