وەزارەتی تەندروستی: کەسانی بەتەمەن هانبدەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسين

SNN
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رايگەياند: “ئەگەر ئێستا هاووڵاتيان دەرفەتيان هەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسين، لەوانەيە دواتر نەتوانن بە ئاسانی وەريبگرن چونکە زۆربەی وڵاتە دەوڵەمەندەکان کێشەی رێژەی دابينکردنی ڤاکسينيان هەيە”.
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا باسی لەوە کردووە: “هاوڵاتيانی بەڕێز، ساڵی پار ئەم کاتە هیوای هەموومان ئەوە بوو کەی ڤاکسین بەرهەم دێت، ئێستا کەلەبەردەستە بەڵام دوودڵی لەوەی وەریبگری”.
دەشڵێت “ئەو ڤاکسینەی بەردەستە باشترینە، ئەگەر ئێستا دەرفەتت هەبێت بۆ وەرگرتنی لەوانەیە دواتر نەتوانی بە ئاسانی وەریبگری، زۆربەی ووڵاتە زلهێزەکان کێشەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسینیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان، بۆیە هەموو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە “.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “تکایە ناوی خۆت تۆمار بکەو بۆ رۆژی دواتر بڕۆ ڤاکسینەکەت وەربگرە و کەسانی بە ساڵاچوانت هاندە بۆ وەرگرتنی، چاوەڕوان مەکە بۆ ئاگادارکردنەوە، لە هەمان کات مەڵێ ئەم جۆرە نا و ئەم جۆرە، ستافی راهێنراو رێنماییەکانت بە دروستی پێدەڵێن پێش و دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
8 hours لهمهوپێش



