بەهمەن کاک عەبدوڵا: حکومەت بەگوێرەی پێویست خزمەتگوزاری بۆ گەرمیان و چەمچەماڵ دابیننەکردووە

بەهمەن کاکە عەبدوڵا
SNN
بەهمەن کاک عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند: وەک ئەندامی ئەو لیژنەیەی کە پێکهێندرابوو بۆ سەردانیکردنی گەرمیان ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەنفانلکردنی دانیشتوانی گەرمیان و چەمچەماڵ راپۆرتێکمان ئامادەکردووە و 23 داواکاری هاووڵاتیانی گەرمیان و چەمچەماڵی تێدا خراوەتەڕوو کە بەشێک لە داوکارییەکان ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ دەکەین.
بەهمەن کاک عەبدوڵا بە SNN ی راگەیاند: “داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین پابەندبێت بە بەندەکانی 112 و 132 ی دەستووری عێراقی و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بۆ بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی ئەنفال و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ناوچەکانیان، هەروەها حکومەتی فیدراڵی دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بکات چونکە وارسی شەرعی حکومەتی پێشترە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “19 داواکاری خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ دەگەیەنینە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم، لەنێویشیاندا دروستکردنی مۆزەخانە و مۆنۆمێنت و بەدیکۆمێنتاریکردنی بەسەرهاتی رزگاربووانی ئەنفال”.
وتیشی: “ناتوانین بڵێین حکومەتی هەرێم خزمەتگوزاری پێویستی بۆ گەرمیان و چەمچەماڵ دابین نەکردووە بەڵام بەگوێرەی پێویست نەبوون”.
سەبارەت بە بڕیارێک کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم واژووی لەسەرکردووە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، وتی: ” ئێمە پشتگیری دابەشکردنی زەوی و خانوو و هەر شتێکی دیکە دەکەین بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام بەبێ جیاوازی”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


