جوتيار عادل: هەواڵی بە ئامانجگرتنی بنکەی ئيسرائيل لە هەرێم راست نييە

SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی هێرشکردنە سەر دەزگایەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و دەڵێت “ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە”.
جوتيار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەيەکەدا رايگەياند: “ژمارەیەک میدیای ناوچەکە، ھەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بنکەیەکی ناوەندی زانیاری و چالاکی دەزگایەکی ھەواڵگری ئیسرائیلی لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج و چەند کارمەندێکی ئەو بنکەیە کوژراون و بریندار بوون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمە لێرەوە رایدەگەیێنین ئەو ھەواڵە سەرلەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، هەروەک چۆن لە رابردووشدا چەندینجار ئەو جۆرە تۆمەتانەیان ئاراستە کردووین بەوەی بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل لە کوردستانە، ئێمە پێمان وایە ئەو ھەواڵ و تۆمەتە بێ بنەمایانە مەبەستدارە و تەنیا ئامانجیان پیلانگێڕییە بەرامبەر بە ھەرێمەکەمان”.
دوێنێ بەشێک لە میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی گرووپێکی نەناسراو، بڵاويانکردەوە: “ناوەندێکی هەواڵگریی تایبەت بە رژێمی ئیسرائیلیان لە باکووری عێراق کردووەتە ئامانج”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



