
بايدن و پۆتن
SNN
کۆشکی سپی رایگەیاند: “سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی کردووە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا، کۆبوونەوەکەش لە چەند مانگی داهاتوودا لە وڵاتی سێیەم ئەنجام دەدرێت”.
کۆشکی سپی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لە نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمريکا و ڤلادمير پوتن سەرۆکی ڕوسيادا، سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەسەر زیادبوونی لەناکاوی هێزەکانی ڕوسیا لە کریمیا و سەر سنووری ئۆکرانیا، داواشی لە مۆسکۆ کردووە گرژییەکان کەمبکاتەوە.”
راشيگەياند: “بایدن پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی کردووە لە مانگەکانی داهاتوودا لە وڵاتی سێیەم تا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەت بکرێت”، کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا پوتن پێشنیازەکەی پەسەند کردووە یاخود نا”.
بایدن جەختیشی کردووەتەوە “ئەمریکا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی دەکات وەک وەڵامێک بۆ هەر کردارێکی ڕوسیا، ئەمەش جگە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان و دەستوەردانەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا.”
کۆشکی سپی بڵاويشيکردووەتەوە: “سەرۆکی ئەمریکا لە هەمان کاتدا جەختی لە بونیادنانی پەیوەندییەکی جێگیر کردووەتەوە لەگەڵ ڕوسیادا بەشێوەیەک بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بپارێزێت، بەتایبەتیش ئاماژەی بە پێویستی بەردەوامبوونی دانوستانە ستراتیژییەکان کردووە سەبارەت بە قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەک و بابەتە ئەمنییەکان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


