پزیشکێک “هەندێک کەس تووشی کۆرۆنای درێژخایەن بوون و گرفتی دیکەی تەندروستییان بۆ دروستبووە”

کۆرۆنا
SNN
پسپۆڕێکی ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو باس لەوەدەکات هەندێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لەدوای تێپەڕاندنی نەخۆشییەکە، نیشانەکانیان ماوەتەوە یاخود دوچاری کۆمەڵێک گرفتی تەندروستی دیکە بوون.
دکتۆر عارف گۆران لە لێدوانێکیدا بۆ SNN دەڵێت: “توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن پتر لە یەك ملیۆن کەس لە بەریتانیا، كە بەشێکی زۆریان کارمەندانی تەندرووستین، دوای چاکبوونە لە پەتای کۆڕۆنا دووچاری کۆمەلێک کێشەی تربوون . لە ئێستادا بەشێک لەنەخۆشخانەکانی بەریتانیا رێکاری گونجاویان گرتۆتەبەر بۆ چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەل ئەو نەخۆشانە و کلینیکی تایبەتیان بۆ دامەزراندون”.
ئەو پزیشکە ئەوە رووندەکاتەوە کە 10 نیشانە و گرفتی تەندروستی هەیە کە تووشبووان لەدوای چاکبوونەوە هەیانە کە ئەمانەن:
1-سەرئێشەی درێژخایەن و ئازاری قوڕگ و گوێ و قژ ھەلوەرین و ھەندێک نەخۆشی پێست.
2-کۆرۆنای درێژخایەن کۆمەلێک نیشانە لەخۆ دەگرێت، ھەندێک لە نەخۆشەکان کۆمەلێک لەو نیشانانەیان ھەیەو بەشێکیان تەنھا یەک یان دوو لە نیشانەکانیان ھەیە.
3-ھەستکردن بە ماندووبونێکی زۆر و لەش داھێزران یەکێکە لە باوترین نیشانەکانی کۆرۆنای درێژخایەن ، دیارە ئەم حالەتە دوای تووشبون بە کۆمەلێک ڤایرۆس پێشتر ھەر ھەبووە(chronic fatigue syndrome) ، بەلام لە تووشبوانی کۆرۆنا بە رێژەیەکی زیاتر دەبینرێت . ئەو نیشانەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت ، بەلام تێبینی کراوە ژمارەیەکی بەرچاو لەو نەخۆشانە دوای تێپەڕبوونی سالێک بەسەر پەتاکە تاکوو ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و دەست بەژیانی ئاسایی بكەنەوە.
4-تەنگەنەفەسی و سنگ ئێشان و دلەکوتی و کۆکەی درێژخایەن زیاتر لەو کەسانە دەبینرێت، کە بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تووشی هەوكردنی سیەكان دەبن.
5-نەمانی یاخود گۆڕانی تام و بۆن وەک نیشانەیەکی بێزارکەر لە ژمارەیەکی بەرچاوی تووشبوانی ئەو پەتایە دەبینرێت.
6-دلەڕاوکێ و خەمۆکی دوای دەربازبوون لە پەتاکە لە بەشێکی نەخۆشەکان دەبینرێت ، پسپۆرانی نەخۆشیە دەروونیەکان کۆمەلێک لێکۆلینەوەیان لەسەر ئەم دیاردە کردووە ، وا دەردەکەوێت کە ژمارەکی زۆر لەو نەخۆشانە پێویستیان بە چارەسەری دەروونی ھەبێت
7- خەو زڕان و گێژی و کێشەی بیرکردنەوەو تەرکیزکردن کۆمەلێک نیشانەی ترن، کە لە بەشێکی نەخۆشەکان دەبینرێت .
8- ئازاری گەدەو ئیسھالی و دل تێکچوون و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
9-ئازاری جومگەکان و مێروولەکردنی پەنجەکانی دەست و قاچ .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


