پەیامی سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال دژ بە خەڵکی کوردستان

بەرهەم-ساڵح
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست.
لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دا هاتووە “یادەوەری کارەساتی ئەنفال، یادی تاوانێکی دڕندانەی لە بیرنەکراوە دژ بە خەڵکی کوردستان، تاوانێک کە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی میللەتێک دەستی غەدر و کوشتنی لە ژن و منداڵ و پیر و جوانی کوردستان نەپاراست”.
دەشلێت: “لەم یادەوەریە تاڵەدا، گەل پێویستی بەیەکڕیزی و بونیاتنانەوەی گیانی پێکەوەھەڵکردن و یەک ئیرادەیی و یەکخستنی ھەموو ھەوڵ و تواناکانە بۆ رێگهگرتن له دووبارەبوونەوەی ئەو زوڵم و زۆرداری و کارەسات و مەرگەساتانەی لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالدا وەک تراژیدیای سەدە بەسەر خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و تهواوی عێراقدا ھات”.
بەرهەم ساڵح دەڵێت: “کەسوکاری شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال، شایستەی ئاوڕلێدانەوە و بەدەنگەوەھاتنی زیاترن، برینی ئەوان، برینی سەر دڵی نیشتمانه، خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و پێشکەشکردنی ماف و خزمەتگوزاری و گەڕاندنەوەی رووفاتی ئازیزانیان، خواستی راست و رەوانن و پێویستە چیتر ئەو داواکاری و مافە رەوایانە، بۆ رۆژگار بەجێنەھێڵدرێن و زووبەزوو تەکبیرێکی یاسایی و پێکەوەیی بۆ بە پیرەوەچون و بەواقعکردنیان بکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


