
بزوتنەوەی گۆڕان
SNN
ئێوارەی ئەمڕۆ وادەی مۆڵەتێكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە كۆتایی دێت.
لەو مۆڵەتەدا داوای كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت و هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان کراوە.
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نامەیەكی نوێی ئاڕاستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كردووە و ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتی پێداوە وەڵام بداتەوە.
ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق كە ژمارەیان (5) كەسە، بەچەند مەرجێك ئامادەن دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان بكێشنەوە و بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق خۆیان كاندید نەكەنەوە دەست بە كاركردن بكەنەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا و لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بزوتنەوەكەیان هەڵبدەنەوە.
مەرجەكانی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رێكخەری گشتی ئەمانەن:
• بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە.
• بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە بۆناو هاوپەیمانێتی پێشتری خۆی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان (كۆمەڵی دادگەرییو یەكگرتووی ئیسلامی)و هاوپەیمانێتییەكی گەورەتر لە دەرەوەی پارتیو یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دروست بكات.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
23 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
48 mins لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
23 mins لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
48 mins لهمهوپێش



