وەزارەتی ناوخۆ وردەکاری هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر ئاشکرا دەکات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە. لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوێنی هاتنی درۆنەکە”.
پێشتر دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کراوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاند “دەنگی تەقینەوەکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێوە ئاراستە کراوە دەستیپێکردووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە”.
پارێزگاری هەولێر هێرشەکەی بە “رووداوێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستی” ناوبرد و دەڵێت، لە نزیکترین کاتدا زانیاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەنەوە. رووداوەکە لە دەوروبەری کاژێر 09:50 خولەک بووە و سەبارەت بە راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێریش گوتی، گەشتەکان بەردەوام و ئاسایین.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
9 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
10 hours لهمهوپێش



